ڕاچڵه‌كین- چراخان
له‌نێوان چالاكوانكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئه‌فغانستان كۆتا گرته ڤیدیۆیی ئه‌ستێره‌ی" تیك تۆك" ی ئه‌فغانی" نزار محمد" بڵاوكرایه‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا یه‌كێك له پیاوه چه‌كداره‌كانی تاڵیبان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئازاری ئه‌م پیاوه ده‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیی كۆمیدی له‌سه‌ر چه‌كدارانی تاڵیبان تۆماركردوه و سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ده‌ستگیر كردنی ئه‌م پیاوه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه كوژراوه.