ڤیدیۆ: ئافره‌تێك له سعودیه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پیاو سه‌ما ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له میهره‌جانی الباحه له سعودیه خانمێك عه‌بایه‌كی ڕه‌نگ ڕه‌شی له به‌ردایه ده‌چێته سه‌ر ته‌ختی شانۆی میهره‌جانه‌كه و له‌وێدا له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه‌ی له‌سه‌ر شانۆكه‌ن سه‌ما ده‌كات، ڕه‌فتاری ئه‌م خانمه قسه و باسی هه‌مه‌چه‌شنی به‌دوای خۆیدا هێنا.
پیاوه‌كان له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ به جلوبه‌رگی سپیی و شمشێره‌وه سه‌مای به‌ناوبانگی سعودی ده‌كه‌ن و له پڕێكدا ئافره‌تێك كه عه‌بای ڕه‌شی پۆشیوه ڕوخساری خۆی داپۆشیوه و ته‌نها چاوه‌كانی به‌ده‌ره‌وه‌یه ده‌چێته سه‌ر ته‌ختی شانۆ و بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك سه‌ما ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی به زۆر له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ بینێرنه خواره‌وه.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م گرته ڤیدیۆیه نوسیوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه نه‌ده‌بوو كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات و به‌شێكی دیكه پشتگیری ده‌كه‌ن و به ئاسایی ده‌زانن خانمان وه‌ك پیاوان هه‌مان مافیان هه‌بێت.