به‌وێنه.. جاڵجاڵۆكه ته‌نگی به هاوڵاتیان هه‌ڵچنیوه
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه جاڵجاڵۆكه ته‌نگی به دانیشتوانی به‌ریتانیا هه‌ڵچنیوه و ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌رزی زیادبونیانه.
جاڵجاڵۆكه له‌ناو ماڵه‌كاندا ده‌ژی و به نزیكه‌ی به درێژای ساڵ به بێ جوڵه ده‌مێنێته‌وه و له وه‌رزی پایزدا نێره‌كان به‌دوای هاوڕێ مێینه‌كانیان ده‌گه‌ڕێن به‌مه‌ش له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌وه ده‌خه‌نه‌وه.
وه‌زری زیادبوونی جاڵجاڵۆكه‌كان به نزیكه‌ی ده‌كه‌وێته دوو هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای مانگی نۆ و هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی 10 و هه‌ر خانویه‌ك له به‌ریتانیا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 40 جاڵجاڵۆكه‌ی تیادایه و ئه‌م ژماره‌یه به گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی خانوه‌كه زیاتر ده‌بێت.
باشترین ڕێگا بۆ دورخستنه‌وه‌ی جاڵجاڵۆكه‌كان بریتیه له داخستنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره، هاوكات جاڵجاڵۆكه ئاره‌زووی زه‌یته بۆنداره‌كانی وه‌ك" نه‌عنا و لاڤنده‌ر" ناكات ئه‌مه‌ش واده‌كات ڕێگایه‌كی دیكه بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ت بیانكه‌یته ده‌ره‌وه.
له به‌ریتانیا زیاتر له 650 جۆری جاڵجاڵۆكه هه‌یه و ته‌نها 12 دانه‌یان زیان به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن.