ته‌ڤگه‌ر" سەتلی زبل پاکترەلە تۆرە کۆمەلایەتییەکان"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ڕاگه‌یاندنكار ته‌ڤگه‌ر شێركۆ له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له فه‌یسبووك باس له خراپی دۆخی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كات و به سه‌تڵی زبڵ ناویان ده‌بات.
ته‌ڤگه‌ر ده‌ڵێت"ماوەی سێ بۆ چوار رۆژە من لە مالەوەم،زۆر جار ئاگاداری سوشیاڵ مێدیاو ھاوشێوەکانیم،ئەوەی تێبینیم کردووە youtube و faceboock و موشتەقاتەکانی جگە لە سەتڵی زبڵ و حاویەی جارانی گەرەکەکان ھیچی دیکە نییە"
ئه‌م خانمه نوسیویه‌تی" دەتوانم بڵێم سەتلی زبل پاکترەلە تۆرە کۆمەلایەتییەکان،کاتێک تەماشای یوتیوب ئەکەیت جگە لە ھەرزەو ناشرینەکانی ئەم سەردەمە و شەرە جنێو بە ناوی گۆرانی و ھونەری کوردییەوە ھیچی دیکە نابینی،کاتێک سەیری فەیسبووک دەکەیت لەجیاتی زانیاری و وێنەی جوان تەماشا دەکەی وێنەی ناشرین جنێو دان و سوکایەتی و ھەڵانەوەی مەلەف و شتی قێزەون ھیچی دیکە نابینی،دەتوانم بڵێم ئەو نەوەیەی پێدەگات کارەساتە چوونکە ئەو نەوەیەی ئێستا خولیای بەکار ھێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانن."
ته‌ڤگه‌ر بێ هیوایانه ده‌ڵێت" مخابن دۆخەکە وا بروات کارەساتی ئەقلی گەورە بەرێوەیە،لەمەشدا ئەلێم حکومەتی ھەرێم بەرپرسیارە لە تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگاو ئاراستە کردنی منداڵ‌و گەنجان بە دیوێکی ھەڵەی ژیاندا."
ته‌ڤگه‌ر له‌دایكبووی 1992 ه و یه‌كێكه له بێژه‌ره‌كانی هه‌واڵی سیاسی له كه‌ناڵی NRT و یه‌كه‌م شوێنی كاركردنی له‌م كه‌ناڵه‌وه ده‌ستی پێكردوه و ئێستاش به‌رده‌وامه.