شۆڕشی ئەمریكی یان جەنگی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

کەلتوور

03/09/2021     ژمارەی بینراو 582

چۆمان تەقێدین

شۆڕشی ئەمریكی، یان جەنگی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە ڕێكەوتی (22_3/ئازار_1763) شۆڕشی ئەمریكی لە سیازدە نیشینگەی داگیرەكەی ئەمریكا لە دژی داگیركاری ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا دەستی پێكردو لە ڕێكەوتی (19_4/ ئەپرێل_1775) جەنگی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەلایەن سیازدە نیشینگەی داگیرەكەی ئەمریكا بە دژی ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا دەستی پێكرد، و سیازدە نیشینگەی داگیرەكەی ئەمریكا دواتر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە میانەی جەنگەكەدا سیازدە نیشینگەی داگیرەكەی ئەمریكا لە ڕێكەوتی (4_7/یولیو_1776) ناوی ویلایەتە كۆنفیدڕاڵییەكانی ئەمریكا، و جەنگی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هاوكاری شانشینی فەڕەنسا و شانشینی ئیسپانیا و كۆماری ڤیرمۆنت و كۆماری نیپییرلاند و شانشینی میسوور لە باشوری وڵاتی ئێستەی هیندستان و كومەڵێك لە هۆزەكانی هیندە سورەكان ، بە دژی ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا  بە هاوكاری هەندێك شانشینی ئەو كاتەی وڵاتی ئێستەی ئەڵمانیا و هەرێمی كویبیكی سەر بە وڵاتی كەنەدا و كومەڵێك لە هۆزەكانی هیندە سورەكانی ئەمریكا دەستی پێ كرد.

شوێنی شۆڕشی ئەمریكی یان جەنگی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ، ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریكای باكور و دەریای كاریبی و نیمچە كیشوەری هیند (هیندستان ، پاكستان ، بەنگلادیش ، نیپاڵ ، سریلانكا ، میانمار . ماڵدیڤ ، بۆتان) و ناوچەكانی زەریای ئەتڵەسی و زەریای هادی گرتووە ، و هێزەكانی  سیازدە نیشینگەی داگیرەكەی ئەمریكا دواتر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شانشینی فەڕەنسا و شانشینی ئیسپانیا و كۆماری ڤیرمۆنت و كۆماری نیپییرلاند و شانشینی میسوور لە باشوری وڵاتی ئێستەی هیندستان و كومەڵێك لە هۆزەكانی هیندە سورەكان لە لایەن جۆرج واشنتن (1789_1797ز) یەكەم سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و لویسی شانزدەهەم (1774_1793ز) شای شانشینی فەڕەنسا و كارلۆسی سێیەم (1759_1788ز) شای شانشینی ئیسپانیا و پۆماس چیتتیدین (1777_1789ز) (1790_1791ز) یەكەم و دوایین سەرۆك كۆماری كۆماری ڤیرمۆنت و ویللیام ڤیللیمی پێنجەم (1751_1795ز) حەوتەم و دوایین فەرمانڕەوایی كۆماری نیپییرلاند (كۆماری هۆڵەندەی كۆن) و سوڵتان حەیدەر عەلی (1761_1782ز) و سوڵتان تیپو (1782_1799ز) هەر دوو سوڵتانی شانشینی میسووری هیندی سەركرایەتی ئەكران ، و هێزەكانی ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا و هەندێك شانشینی ئەڵمانیا و هەرێمی كویبیكی كەنەدا و كومەڵێك لە هۆزەكانی هیندە سورەكان لە لایەن شا جۆرجی سێیەم (1760_1820ز) شای ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا و لۆرد فریدیریك نۆرپ (1770_1782ز) سەرۆك وەزیرانی ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا و فەریقی یەكەم لۆرد جۆرج جیرمان ڤیسكۆونت ساكڤیلل سەركرایەتی ئەكران ، و لە هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شانشینی فەڕەنسا و شانشینی ئیسپانیا و كۆماری ڤیرمۆنت و كۆماری نیپییرلاند و شانشینی میسوور لە باشوری وڵاتی ئێستەی هیندستان و كومەڵێك لە هۆزەكانی هیندە سورەكان نزیكەیی (37.000) یان (82.500) جەنگاوەر كۆژران ، و لە هێزەكانی ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا و هەندێك شانشینی ئەڵمانیا و هەرێمی كویبیكی كەنەدا و كومەڵێك لە هۆزەكانی هیندە سورەكان (78.200) جەنگاوەر كۆژران.

شۆڕشی ئەمریكی یان جەنگی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ، بە سەركەوتنی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شانشینی فەڕەنسا و شانشینی ئیسپانیا و كۆماری ڤیرمۆنت و كۆماری نیپییرلاند (كۆماری هۆڵەندەی كۆن) و شانشینی میسوور لە باشوری وڵاتی ئێستەی هیندستان و كومەڵێك لە هۆزەكانی هیندە سورەكان و شكستی هێزەكانی ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا و هەندێك شانشینی ئەڵمانیا و هەرێمی كویبیكی كەنەدا و كومەڵێك لە هۆزەكانی هیندە سورەكان كۆتایی هات ، و  ئەوەیش بە پێی پەیماننامەی پاریس بوو ، كە لە شاری پاریسی پایتەختی ئەوكاتەی شانشینی فەڕەنسا و كۆماری ئێستەی فەڕەنسا ،لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا ، كە تێدا ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا دانی بە سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ، كە ئەوەش لە ڕێكەوتی (4_9/سێپتمبەر_1783) دا بووە ، و بەوەش شۆڕشی ئەمریكی یان جەنگی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ، كە نزیكەیی (8) ساڵ و (4) مانگ و (15) ڕۆژی خایاند كۆتایی پێهات ، و هەروەها ئیمپراتۆریای یەكەمی بەریتانیا لە هەمان ساڵدا كۆتایی پێهات و ئیمپراتۆریای دووەمی بەریتانیا توانی پارێزگاری بكات لە وڵاتی كەنەدا و جەبەل تاریق و داگیر كردنی بەشی  ڕۆژئاوای نشینگەی فلۆریدای بەریتانی ، و بەریتانیا دەست بەرداری ناوچەكانی بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری میسسسیسسپپی و باشوری دەریاچە گەورەكان (دەریاچەی سوپیریۆر، دەریاچەی هورۆن ، دەریاچەی میچیگان ، دەریاچەی ئیریی ، دەریاچەی ئۆنتاریۆ) و ڕووباری سانیت لاورینیس (سانیت لاورینت) لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و دوورگەی تۆباگۆ لە كۆماری ئێستەی تینیداد و تۆباگۆ و كۆماری ئێستەی سێنیگال لە كیشوەری ئەفریقیا لە بەرژەوەندی شانشینی فەڕەنسا و دوورگەی مینۆركا لە هەرێمە دوورگەی بالیاردی ئیسپانی و نشینگەی فلۆریدای بەریتانی كە ویلایەتی فلۆریدای سەر بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە لە بەرژەوەندی شانشینی ئیسپانیا بوو ، و هەروەها كۆماری نیپییرلاند (كۆماری هۆڵەندەی كۆن) دەست بەرداری ناوچەكانی ناجاپاتینام بوو لە بەرژەوەندی ئیمپراتۆریای دووەمی بەریتانیا.

سەرچاوەكان
1_یاسین سابر ساڵح: ئینسایكڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2_عەلی كەندی: فەرهەنگی ڕووداوەكانی كوردستان ووڵاتانی جیهان-هەولێر2005ز. 
3_پ . د . جڤری بڤرۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا-وە:نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز.
4_هاوڕێ رەئووف حەسەن: ئەتڵەسی جیهان-سلێمانی2010ز.
4_د . عەونی عەبەوڵڕەحمان سەبعاوی: مێژووی ئەمریكا-وە: مەحمەد عەبدوڵڵا كاكە سور-هەولێر2010ز.
5_رواج حاجی: وڵات ناس-هەولێر2011ز.
6_د . ئاراس فەریق زەینەڵ: مێژووی ئەمریكا لە كۆنەوە تا ئەمڕۆ-سلێمانی2011ز.
7_د . فضل اللە قوڕەیشی: مێژووی ئەمریكا/سیاسی و ئابووری و جوگرافی-وە: عەلی حاجی زەڵمی-هەولێر 2011ز.
8_عەبدلمجید نعنعی: مێژووی نوێیی ویلایە یەكگرتووەكانی ئەمریكا-وە: مەستەفادسەعید عەلی-سلێمانی2012ز.
9_شێرزاد هەینی: شۆڕشەكانی جیهان-هەولێر2013ز.
10_هاوارد زین: مێژووی ئەمریكا (1482_2001ز)/بەرگی یەكەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2016.
11_ئینتەرنێت-ویكیپیدیای ئازاد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن