ڤیدیۆ: یوتیوبه‌رێك به زیندووی چووه ناو گۆڕ
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له هه‌نگاوێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌دا یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی یوتیوب له توركیا چۆته ناو تابوت و خۆی له گۆڕ ناوه.
محمد ته‌مه‌ن 25 ساڵ، بڕیاری ئه‌وه‌یداوه بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر بچێته ناو تابوتێكه‌وه و بخرێته گۆڕه‌وه و له‌و كاره‌شدا تیمێكی پزیشكی و ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ئاماده‌ییان هه‌بووه.
له‌ناو تابوته‌كه‌دا ئۆكسجین و كامێرا و ئامێری ڕادیۆیی و چه‌ند ئامێرێكی دیكه دابینكراوه و نرخه‌كه‌ی 20 هه‌زار لیره‌ی توركییه كه ده‌كاته 2400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.