له یه‌كه‌م ساڵی هاوسه‌رگیری خانمان چاوه‌ڕێی ئه‌م شتانه له هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیری چاوه‌ڕوانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه له‌سه‌ر یه‌كتر زۆر گه‌وره‌یه و گرنگ ئه‌وه‌یه پیاو و ئافره‌ت ئه‌و متمانه و ئاره‌زوه‌ی هه‌یانه بۆ پرۆسه‌كه له ده‌ست نه‌ده‌ن و پیاوان باشتره ئاگاداربن ئافره‌ت له یه‌كه‌م ساڵی هاوسه‌ریگری چاوه‌ڕوانی ئه‌م ڕه‌فتارانه له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
1-یه‌كه‌م كه‌سه له ژیانت:
تۆی پیاو هه‌میشه و به‌ڕاستی ئه‌و هه‌سته به هاوسه‌ره‌كه‌ت بده كه تاقانه‌یه له ژیانتدا و له كار و ئاره‌زووه‌كانت و ته‌نانه‌ت هاوڕێكانی بۆت گرنگتره.
2- په‌یوه‌ندی:
كاتێك قسه‌ت بۆ ده‌كات گوێی بۆ بگره و پشتگوێی مه‌خه ئافره‌تان خۆشحاڵ ده‌بن به‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یان گوێیان بۆ بگرێت كاتێك ده‌یانه‌وێت قسه‌یه‌ك بكه‌ن.
3-پیاهه‌ڵدان له‌بیر مه‌كه:
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به وشه‌یه‌كی بچوكیش بێت ده‌ری بخه بۆی كه چه‌نده گرنگه به‌لاته‌وه و ئافره‌تێكی سه‌ركه‌وتووه بۆ ژیانی خۆی و ژیانی تۆش.
4-پاڵنه‌ری به بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی:
ڕێگر مه‌به له‌وه‌ی خه‌ون و ئاواته‌كانی بكاته ڕاستی و ته‌نانه‌ت پاڵپشتی دارایی و ده‌رونی بكه بۆ ئه‌و بابه‌ته.
5-ڕێزی بگره:
بنچینه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ڕێزگرتنه و ئه‌ركی ژیانی هاوبه‌شتان به ته‌واوه‌تی مه‌ده به‌سه‌ریدا و هاوكاریبه.
6-خۆشه‌ویستی بۆ ده‌ربخه:
ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و سۆز له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌ركه‌وتوون و چه‌ندین ڕێگای جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی خۆت بگه‌یه‌نیت به هاوسه‌ره‌كه‌ت.