راچڵەکین-
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ناو عەلوەی کەلار دوو گەنجی بەقاڵ بووە بە شەڕ و دەمەقاڵی لە نێوانیان و بەهۆیەوە یەکێکیان بە چەقۆ کوژراوە.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلسی گەرمیان بە راچڵەکین-ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو گەنج لە ناوبازاڕی کەلار لە کاتی ترێ فرۆشتندا بووە بە شەڕە چەقۆ لە نێوانیان و بەهۆیەوە گەنجێکیان کە تەمەنی ٢٥ ساڵە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی:" ئەو دوو گەنجە پێشتر کێشەیەکی بچووک هەبووە لە نێوانیاندا".
بە گوێرەی زانیارییەکان گەنجەکە ناوی (هاوکار محەمەد ئەمین)-ە، دوای ئەوەی بەسەختی برینداردەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کرا لە کەلار و دواتر گیانی لەدەستدا.