ناسا یەكەمین نموونەی بەرد لە مەریخ وەردەگرێت

هەمەڕەنگ

08/09/2021     ژمارەی بینراو 355

راچڵەكین –

ئاژانسی بۆشاییی ئاسمان و فڕۆكەوانیی نیشتمانیی ئەمریكا (ناسا) رایگەیاند، ئامێری بۆشایی ئاسمانی Persevarence توانیویەتی یەكەمین نموونەی گاشەبەرد لە هەسارەی مەریخ بە سەركەوتوویی وەربگرێت بۆئەوەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەگەری هەبوونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە بكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ناسا، ئامێری بۆشایی ئاسمانی Persevarence كە لە تاقیگەی هاندانی فڕۆكەوانی كالیفۆرنیا دروستكراوەو سووتەمەنی پلۆتۆنیۆم كار دەكات، دوای نزیكەی حەوت مانگ لە ئاراستەكردنی بۆ بۆشایی ئاسمان لە 30ی تەمووزی 2020، رۆژی 18-2-2021، گەیشتە سەر هەسارەی مەریخ.

ئامانج لە هەڵدانی ئامێرەكە، هێنانەوەی گاشەبەردی سەر مەریخە، بۆئەوەی بزانرێت ئاخۆ ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە هەبووە یان نا.

چاوەڕێ دەكرێت ئەو نموونانەی لە مەریخ وەرگیراون، دوای گەڕانەوەی ئامێرەكە بۆ زەوی، زانایان لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەن، بۆئەوەی بزانن ئایا ملیاران ساڵ پێش ئێستا ژیان هەبووە لە هەسارەی سوور یان نا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن