چی واده‌كات مرۆڤه‌كان ماچی لێو بگۆڕنه‌وه؟
ڕاچڵه‌كین-
ماچی لێو نه‌ریت نییه لای هه‌موو كه‌سی وه‌ك ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت به‌ڵام خه‌ڵك چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی جیاواز بۆ ماچ تاقیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م نه‌ریته له‌كه‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه؟
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر 168 كه‌سی جیاواز ئه‌نجامدراوه له سه‌رتاسه‌ری جیهان و كه‌متر له نیوه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی جیهان خه‌ڵك ماچی لێو ده‌كه‌ن.
ولیام جانكویاك مامۆستای زانستی مرۆڤایه‌تی له زانكۆی نیڤادا له لاس فیگاس ده‌ڵێت" %46 ی هاوڵاتیان ته‌نها ماچی لێو نه‌ریته له‌لایان بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی ڕۆمانسییه‌ت .
تیۆری یه‌كه‌م باس له‌وه ده‌كات كه له‌و ساته‌وه‌ی مرۆڤ لێوه‌كانی له سنگی دایكی ده‌دات و شیر ده‌خوات ئه‌و هه‌سته له‌لای هه‌مووان دروست ده‌بێت كه لێوه‌كانیان بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی به‌كاربهێنن.
سه‌باره‌ت به تیۆری دووه‌م تیایدا هاتووه كه نه‌ریتی به‌كارهێنانی لێوه‌كان بۆ جوین و خواردنی خۆراك ده‌گه‌ڕێته‌وه و له كۆندا باوانه‌كان خواردنیان به ده‌می خۆیان جویوه و دواتر خواردنه‌كه‌یان خستۆته ده‌می منداڵه‌كانیان.
بۆچی مرۆڤه‌كان ماچی یه‌كتر ده‌كه‌ن؟
جانكویاك ده‌ڵێت" پێموایه جگه له نه‌ریتی ماچكردنی لێو مرۆڤ ڕێگای دیكه به‌كارده‌هێنێت بۆ ده‌ربڕینی ڕۆمانسییه‌ت و خۆشه‌ویستی و گۆڕینه‌وه‌ی ماچ ته‌نها یه‌كێكه له ڕێگاكان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی متمانه‌و سۆز و خۆشه‌ویستی"