كلیپی (7) لە یوتیوب راگیرا

هەمەڕەنگ

09/09/2021     ژمارەی بینراو 439

راچڵەكین-

كۆمپانیای هێڵی دەنگ رایگەیاند، لەسەر داوای فەرمی وەزارەتی رۆشنبیری، كلیپی (٧)ی توانا سەعید كە لەلایەن كۆمپانیاكەیانەوە لەیوتوب راگیراوە.

كۆمپانیای هێڵی دەنگ، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"لەئەنجامی گرێبەستێكی لێكتێگەیشتنی وەزارەتی رۆشنبیری و كۆمپانیای هێڵی دەنگ، ئەم ئەركە بەهێڵی دەنگ دراوە كە هەر بابەتێك كە تێبینی وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە سەر بێت و بەدژی بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵگا بزانێت بە ڕەسمی داوا لە كۆمپانیای هێڵی دەنگ دەكات بۆ راگرتنی دەستبەجێی."

كۆمپانیاكە ئەوەشی خستوەتەڕوو:" ئەم سڕكردنەی كلیپی ناوبراو لە سەرەوەش لەو چوارچێوەیەدایەو هێڵی دەنگ بێ لایەنانە ئەركی خۆی بەجێ گەیاندوە."

كۆمپانیای هێڵی دەنگ لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە:" داوا لە هەموو چەنێڵەكانی یوتیوب دەكەین كە خۆیان لە بڵاوكردنەوەی ئەم كلیپە بە دوور بگرن بۆ ئەوەی زیانیان بەر نەكەوێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن