ڤیدیۆ: دایك و باوكی ڕێگا ناده‌ن ڤاكسین وه‌ربگرێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان
به‌شێك له وڵاتان ڕێگه ده‌ده‌ن به به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ هه‌رزه‌كاران، جیما هه‌رزه‌كارێكه له ئه‌مه‌ریكا و به‌دیاریكراوی له ویلایه‌تی ته‌كساس ده‌ژی، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندنگا پارێزراوبێت و توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بێت به‌ڵام دایك و باوكی ڕێگای پێناده‌ن.
جیما باس له‌وه ده‌كات دایك و باوكی به گه‌مژه ناوی ده‌به‌ن و ڕێگای پێناده‌ن ڤاكسین له‌خۆی بدات و بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا یه‌كێك له پێویستیه‌كان ئه‌وه‌یه دایك و باوك ڕێگای پێبده‌ن.
گه‌نجان له چه‌ندین وڵاتی جیهان پرۆگرامێكی تایبه‌تیان دروستكردوه به‌ناوی" هه‌رزه‌كاران له پێناوی وه‌رگرتنی ڤاكسین" بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری هه‌رزه‌كاران بكه‌ن له پێناو وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆرینه پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن كارێك بكه‌ن دایك و باوكیان ڕازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسین وه‌ربگرن و هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی تایبه‌ت هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن.