توێژینه‌وه‌یه‌ك: ڤاكسین توانای وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی پیاوان باش ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری تورك ئه‌نجامدراوه تیایدا كاریگه‌ری ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی زاوزێی پیاوان ڕونكراوه‌ته و باس له‌وه كراوه كه ڤاكسینه‌كانی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای وه‌چه خستنه‌وه‌ی پیاوان زیاتر ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشییه‌كانی پیاوان له كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی ئه‌سته‌نبوڵ باس له‌وه ده‌كات كه كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر پیاوان زۆر مه‌ترسیدارتره به‌راورد به خانمان و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش زۆرینه‌ی ئه‌و توشبووانه‌ی له چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌كانن پیاوانن.
ئه‌م پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و پیاوانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن ئه‌وه زیاتر توشی هه‌وكردنی ئه‌ندامی نێرینه‌یان ده‌بن به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه و جگه له‌وه‌ش تێكڕای ژماره و قه‌باره و جوڵه‌ی تۆوه‌خانه‌كانیان كه‌مده‌كات هه‌ربۆیه باشتر وایه ڤاكسین وه‌ربگرن هه‌تا له‌م مه‌ترسیییه دوربن"