زیانێكی نوێی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا ئاشكرا بوو
ڕاچڵه‌كین-
ئاژانسی ئه‌وروپی تایبه‌ت به ده‌رمان ئاشكرای كردوه كه به‌كارهێنانی ڤاكسینی " ئه‌سترازینیكا" دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌گه‌ری هه‌یه كاریگه‌ریه‌كی نوێی لاوه‌كی له‌سه‌ر كه‌سی به‌كارهێنه‌ر دروست بكات ئه‌ویش توشبوونه به تێكچوونێكی ده‌گمه‌نی كۆئه‌ندامی ده‌مار.
نه‌خۆشی" گهایله‌ن باریه" جۆرێك نه‌خۆشییه كه توشی ده‌ماره‌كانی په‌له‌كان ده‌بێت و په‌له‌كان لاواز ده‌كات دواتر توشی ئیفلیجی ده‌كات به‌خاوی و سه‌ره‌تا له قاچه‌كان ده‌ست پێده‌كات و هه‌ندێكجار ده‌گاته ماسولكه‌كانی هه‌ناسه‌دان و دواتر ده‌ماره‌كانی سه‌ر و مل.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م گرفته زۆر ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت له‌دوای به‌كارهێنانی ڤاكسین به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه نیشانه‌كانی وه‌ك مێروله‌كردنی په‌له‌كان و یه‌ك كه‌س له‌كۆی 10 هه‌زار كه‌س مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه به‌م حاڵه‌ته، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش هێشتا سوده‌كانی ڤاكسین له زیانه‌كانی زیاتره.