ئاسایشی سلێمانی هەموو شتێك ئاشكرا دەكات

کوردستان

10/09/2021     ژمارەی بینراو 1377

راچڵەكین –

ئاسایشی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی كاركردنی كۆمپانیای (talon) دەدات كە كۆمپانیایەكی ئەمنییەو رایدەگەیەنێت، كۆمپانیاكە بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی ناوخۆ، هێزێكی 89 كەسی پێكهێناوەو خولی مەشق سەربازی و راهێنانی چەكی بۆ كردوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەو روونكردنەوەیەدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، ئاشكراشیكردووە، لەكاتی پشكنیندا هێزەكانیان دەستیان بەسەر 120 چەكی جۆراوجۆردا گرتووە، كە چەكی ئێم فۆڕ و بی كەی سی و ئاربیجی تێدابووەو مۆڵەتی هەڵگرتن و بەكارهێنانیان نییە لەلایەن كۆمپانیا ئەمنییەكانەوە.
 
دەقی روونكردنەوەكە: 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن