تەقینەوەیەك لە نەینەوا سێ كوژراوی لێكەوتەوە

عێراق

11/09/2021     ژمارەی بینراو 176

راچڵەكین-

لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە پارێزگای نەینەوا لە باكووری عیراق، دوو سەرباز و چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژران.

ئەفسەریەك لە پۆلیسی پارێزگای نەینەوا كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تیرۆریستانی داعش ھێرشیانكردووەتە سەر گوندی خەتاب باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای نەینەوا.

ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا، ھێزەكانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی بەرپەرچی ھێرشەكەیان داوەتەوە و وتی: "لە بەرپەرچدانەوەی ھێرشەكەدا، بۆمبێكی چێنراو بە ھێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبیدا، تەقیوەتەوە."

ئەفسەرەكە باسی لەوەشكرد، لەئاكامی تەقینەوەكە، دوو سەرباز و چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراون و چواری دیكەیش برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن