ڤیدیۆ: خانمه یوتیوبه‌رێك " خه‌وم به پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه بینیوه"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه یوتیوبه‌رێكی جه‌زائیری به‌ناوی" مۆنیا هلیلالی" به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆته جێگه‌ی باس چونكه باس له‌وه ده‌كات له خه‌ویدا" پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی بینیوه"
مۆنیا ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ی به‌ناوی" سوپاس بۆ خوا كه هیدایه‌تی داوم" بڵاوكردۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كان كه بڕیاریداوه نوێژه‌كانی بكات و نزاش ده‌كات خودا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست بیهێڵێته‌وه و ئه‌و خه‌وه بۆته هۆی هیدایه‌تی بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی دروست.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیوه خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌ربڕیوه و داوای ئه‌وه‌شی لێده‌كه‌ن چیتر ڤیدیۆی بابه‌تی ئاینی بڵاوبكاته‌وه.