ئێران رێگە دەدات کارتی یادگەی کامێراکانی چاودێری وێستگە ئەتۆمییەکانی بگۆڕدرێن

جیهان

12/09/2021     ژمارەی بینراو 46

راچڵەکین-

سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران، رایگەیاند، پسپۆڕانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کارتی یادگەی کامێراکانی چاودێری وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەگۆڕن.

محەمەد ئیسلامی، لە تارانی پایتەخت پێشوازیی لە رافائێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کرد و دوای کۆبوونەوەی نێوانیشیان پێکەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ساز کرد.

محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران، کۆبوونەوەکەی بە "باش و بنیاتنەرانە" وەسف کرد و ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیاریانداوە بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکانی دەستەی سەرۆکایەتی سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران و دانوستانەکان، درێژە پێبدەن.

سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران وتیشی: "لەسەر ئەوە رێککەوتین کە پسپۆڕانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ پشکنینی کارتی یادگەی کامێراکانی چاودێری بێنە ئێران. دواتر کارتی یادگەی کامێراکان مۆر بکەن و کارتی نوێیان تێبکەن. ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە متمانەیە، پێویستە متمانەی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بپارێزرێت".

لای خۆیەوە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، رافائێل گرۆسی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەشداری کۆبوونەوەی ڤییەنای ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەکات کە دوو هەفتەی دیکە بە بەشداری ئێران ئەنجام دەدرێت و دواتر سەردانی تاران دەکاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن