هۆكاری توشبوونه به خه‌مۆكی
ڕاچڵه‌كین- چراخان
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توشبوون به خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام هه‌ستكردنی مرۆڤه به" برسێتی به‌ركه‌وتن" و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زیاتر له‌و كه‌سانه‌دا ڕووده‌دات كه له ژینگه‌یه‌كدان هه‌ست و خۆشه‌ویستی به ڕێگه‌ی باوه‌ش و به‌ركه‌وتن بۆ یه‌كتری ده‌رنابڕن.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی له‌ڕێگه‌ی باوه‌ش پیاكردن و به‌ركه‌وتن كاریگه‌ریه‌كی جادووی له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ ده‌بێت چونكه به‌هۆیه‌وه ئه‌و به‌شانه‌ی مێشك كه به‌رپرسن له دروستكردنی بیرۆكه و داهێنان چالاك ده‌بن و جگه له‌وه‌ش هێز و ووزه‌ی ئه‌رێنی له مرۆڤدا دروست ده‌كه‌ن و ته‌واوی هه‌سته كه له ماوه‌ی ڕۆژه‌كه‌دا به‌ركه‌وتنی ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا له‌ده‌ستیان ڕزگاری ده‌بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژینگه‌یه‌كدا ده‌ژین كه نه‌خۆشه‌ویستی به باوه‌ش ده‌رده‌بڕن و نه بۆیان ده‌رده‌بڕدرێت ئه‌وه زیاتر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان باوه‌ش به‌خۆیاندا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئارام ببنه‌وه.