وه‌زاره‌تی كاره‌با پرۆژه‌ی سكادا جێبه‌جێده‌كات

کوردستان

14/09/2021     ژمارەی بینراو 354

راچڵەکین-

وه‌زاه‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دو كۆمپانیادا پرۆژه‌ی سكادا جێبه‌جێده‌كات كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردن و كارپێكردنی سیسته‌می كاره‌بای هه‌رێم و كۆنترۆڵكردنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی كاره‌با.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئەمڕۆ سێشەممە، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا گرێبەستێکی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی سکادا لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ستێر و کۆنترۆڵ ماتیک واژووی کرد کو بە تێچوونی (37,982,000) دۆلار لە ماوەی 900 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پرۆژەی سکادا بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بەکار دێت و بڕیارە پرۆژەکە بە کواڵیتییەکی باش لە ماوەی دیاریکراودا تەواو بکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن