له‌كاتی توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك نابێت ئه‌م ده‌رمانه به‌كاربهێندرێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ هۆشداری ده‌دات له‌كاتی توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌رمانی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن بۆ نه‌خۆش به‌كاربهێندرێت چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی مردنی.
ئه‌م پزیشكه ڕوسیه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا باسی له‌وه كردوه به‌رزی په‌ستانی خوێن هۆكاره بۆ توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك، ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك توشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێت ئه‌وه پێدانی ده‌رمانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن به كه‌سی نه‌خۆش زۆر به ئاسانی ده‌بێته هۆی مردنی كه‌سه‌كه و پزیشك ته‌نها بۆی هه‌یه %20 ی په‌ستانی به‌رزی خوێن داببه‌زێنێت نه‌ك زیاتر.
دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن له‌م كاته‌دا واده‌كات ئاستی ناردنی خوێن بۆ مێشك و دڵ و گورچیله كه‌مبكات و به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و باشتر وایه له سێ كاتژمێری یه‌كه‌می توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.