ئه‌م نیشانه‌یه له‌سه‌ر پێست ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره
ڕاچڵه‌كین- چراخان
به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن ڕه‌نگه بابه‌تێكی شاراوه بێت به‌ڵام هۆكاری پشت چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیداره و نابێت پشتگوێ بخرێت و له‌ناویاندا" جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و گیرانی ملوله‌كانی خوێنه"
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئێكسپرێس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ده‌ركه‌وتنی ئاوساوی ڕه‌نگ زه‌رد كه پێی ده‌وترێت" زانسۆما" مانای به‌رزی ئاستی كۆلیسترۆڵ له خوێندا ده‌گه‌یه‌نێت و له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ش ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌ندێك جار ئه‌م تۆپه‌ڵه چه‌وریانه له‌نێوان ئێسكی په‌نجه‌كاندا ددروست ده‌بێت و هه‌ندێكجار له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ یان له‌سه‌ر ده‌ست و پێ و جومگه و ته‌نانه‌ت له لاته‌نیشتی چاودا دروست ده‌بێت، باشتر وایه له‌م حاڵه‌ته‌دا و له پێناو سه‌لامه‌تی خۆت پشكنین بۆ كۆلیسترۆڵی خوێنت بكه‌یت و دواتر گۆڕانكاری له سیستمی خۆراكیدا بكه‌یت.