هەزاران تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عیراق تۆماركرا

عێراق

14/09/2021     ژمارەی بینراو 185

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 45 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداو هەزاران حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆماركراوە. 

وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو 400 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا پێنج هەزارو 802 تووشبوو چاكبوونەتەوە، هاوكات 46 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 959 هەزارو 369 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 834 هەزار و 670 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 93.6%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 21 هەزارو 596 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن