راچڵەکین-
درەنگانی شەوی رابردوو لەڕێگەی نێوان مەرزی کێلێ - قەڵادزێ رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا لە نزیک گوندی دارەشمانە، ڕێگەی مەرزی کێلێ ـ قەڵادزێ کۆنتڕۆڵی لەدەستداو بەو هۆیەشەوە شۆفێرەکەی بەناوی (خ . ئـ) ڕەگەزی مێ، گیانی لەدەستداوە.
ژنەکە لەدایک بووی 1990، دانیشووی گەڕەکی ڕاپەڕینە لە قەڵادزێ و بە وتەی پۆلیس لەو کاتەدا 2 منداڵی خۆشی لەگەڵدابووە، بەڵام باری تەندروستی منداڵەکان جێگرە.
دوای ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، دوای توێکاری بۆ لەشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.