455 مامۆستای "ناسوودمەند" داوای گەڕاندنەوەی زەوییەكانی زانكۆی سلێمانی دەكەن

کوردستان

15/09/2021     ژمارەی بینراو 293

راچڵەكین-

455 مامۆستای زانكۆی سلێمانی كە خۆیان وەك "نا سوومەند" ناساندووە، لەیاداشتێكدا داوای گەڕاندنەوەی ئەو زەویانەی زانكۆكە دەكەن كە دراوە بەكەرتی تایبەت.

ئەو مامۆستایانە لەیاداشتێكدا كەئاڕاستەی حكومەت و پەرلەمانی كوردستانیان كردووە، ئاماژەیان بەوەكردووە:" لەماوەی رابردوودا 82 دۆنم زەوی زانكۆی سلێمانی، بەدەر لەیاساو رێنماییەكان و لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئەنجوومەنی زانكۆ، دراوە بەكەرتی تایبەت.

ئاماژە بەوەشكراوە:" بەكۆی دەنگی مامۆستایانی ناسوودمەند، كە ژمارەمان 455 مامۆستایەو تائێستا دووجار  لەوەرگرتنی زەوی بێیەشكراون، پشتگیری لەبڕیارو داواكاری  ئەنجوومەنی زانكۆ دەكەن  بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زەویانە بۆ ژێر دەسەڵاتی ئەم ئەنجوومەنە."

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن