عیراق.. دەیان كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

16/09/2021     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین –

رێژەی چاكبووانی كۆرۆنا لە عیراق روو لە هەڵكشانی زیاترە، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 35 تووشبووی دیكەی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە نوێترین ئاماردا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو 923 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا پێنج هەزارو 763 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 967 هەزارو 187 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 846 هەزار و 158 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 93.8%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 21 هەزارو 683 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن