كۆمسیۆن نموونەی فۆرمی دەنگدان بە كاندیدانی بڵاوكردەوە

عێراق

17/09/2021     ژمارەی بینراو 2891

راچڵەكین-

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، نموونەی فۆرمی دەنگدان بە كاندیدانی بۆ رۆژی دەنگدان بڵاوكردەوە.
 
بەپێی ئەو نموونەیەی كۆمیسیۆن بڵاوی كردووەتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن وێنەی فۆرمی رۆژی هەڵبژاردنی بازنەكانی خۆیان ببینن و بە ئاسانی ئەو كاندیدە دەستنیشان بكەن، كە دەنگی پێدەدەن.
 
لە فۆرمەكەدا ناوی كاندید و ژمارەیەكەی و لۆگۆی لیستەكەی دانراوە. ئەوانەشی كاندیدی سەربەخۆن، ناو و وێنە و ژمارەكەیان لەسەر فۆڕمی دەنگدان هەیە. 
 
بەپێی نوێترین ئاماری كۆمیسیۆن كە 16-9-2021 بڵاویكردووەتەوە، لە كۆی نزیكەی 17 ملیۆن كارتی چاپكراوی بایۆمەتریی دەنگدان، نزیكەی 14 ملیۆنیان دراونەتەوە هاووڵاتیان. هەروەها دابەشكردنی كارتەكان تاوەكوو دوو رۆژ پێش هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت.
 
بڕیارە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت. بەپێی دوایین ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە عیراق و هەرێمی كوردستان 24 ملیۆن و 907 هەزار و 679 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

بۆ بینینی نموونەی فۆرمی دەنگدان سەرجەم بازنەكان، كرتە لێرە بكە


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن