عیراق.. 56 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

17/09/2021     ژمارەی بینراو 174

راچڵەكین –

لەعیراق ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا بەرزدەبێتەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 56 نەخۆشی تووشبوو بەو پەتایە گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی تەندروستیش رایدەگەیەنێت، رێژەی چاكبووانی كۆرۆنا بۆ 94% بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە نوێترین ئاماردا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو 559 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا شەش هەزارو 633 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 970 هەزارو 746 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 852 هەزار و 791 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 94%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 21 هەزارو 739 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن