نیشانه و جۆرهكانی ئاوی سپی چاو
ڕاچڵهكین-
ئاوی سپی یەکێکە لە هەرەباوترین نەخۆشیەکانی چاو، ئهمهش بریتیە لە ڵێڵبوونی هاوێنەی ناو چاو، هەموو مرۆڤێک لەناوچاوەکانیدا هاوێنە (عەدەسە ) هەیە کە روون و سافە، ئەم هاوێنەیە کە ڵێڵ دەبێت لەگەڵ بەساڵاچووندا پێی دەوترێ ئاوی سپی، دكتۆر دێرێ پزیشكی نهخۆشییهكانی چاو لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
جۆرەکانی ئاوی سپی ؟
1- ئەوجۆرانەی بەهۆی زگماکی دەردەکەوێت .
2 ئەوجۆرانەی بەهۆی زەبری دەرەکی دروست دەبێت .
3 ئەوجۆرانەی بەهۆی دەرمان بە تایبەت دەرمانی کۆرتیزۆن دروست دەبێت .
4 ئەوجۆرانەی بەهۆی نەخۆشی تر وەک نەخۆشی شەکرە دروست دەبێت .
5 باوترینیان ئەوەیە کە بەهۆی بەساڵاچوون ئاوی سپی دروست دەبیت .
نیشانەکانی ئاوی سپی چاو ؟
1 نەخۆش هەست دەکات چاوی ڵێڵ دەبینێت .
2 نەخۆش هەست دەکات رەنگەکان زیاتر زەرد باودەبینێت .
3 نەخۆش هەست دەکات بە تیشکی خۆر یان بە تیشکی گڵۆپ نارەحەت دەبێت .
4 نەخۆش لەوانەیە هەست بکا کە زوو زوو پێویستە دەرەجەی عەینەکی بگۆرێ وردە وردە بە عەینەکیش باش نابینێت .
چارەسەری ئاوی سپی ؟
ئاوی سپی چارەسەری تەنها بە نەشتەرگەریە . هیچ قەترەیەک چارەسەری ئاوی سپی چاو ناکات .
ئایا دەبێت ئاوی سپی قەپات بێت ئینجا نەشتەرگەری بۆ بکرێت ؟ نەخێر نابێت چاوەرێی قەپاتبوونی ئاوی سپی بکەین ئەبێت پێش قەپاتبوون نەشتەرگەری بۆ بکرێت .
ئەگەر هاتوو بینینی نەخۆش لاواز بوو رێژەی ئاوی سپی زیاد بوو ئێمە نەشتەرگەری بۆ دەکەین . کاتێ نەشتەرگەری دەکەین بۆ هەمیشە ئاوی سپی لادەبەین و عەدەسەیەکی دەستکرد دەخەینە ناوچاوەکە . ئەم جۆرە عەدەسەیە هیچ ترسێکی نیە بە سەرما و گەرما هیچی لێنایەت لەگەڵ تەمەنی مرۆڤ دەمێنێتەوە پێویست بە گۆرین ناکات .رێژەی سەرکەوتوویی ئەم نەشتەرگەریە لە %99یه.