ئه‌و پیاوه‌ی 12 ساڵه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك نوستووه
ڕاچڵه‌كین-
دایسۆكی هۆری ته‌مه‌ن 36 ساڵ گه‌نجێكی ژاپۆنییه ئاشكرای كردوه كه زیاتر له 12 ساڵه شه‌وانه ته‌نها 30 خوله‌ك نوستووه و ته‌نانه‌ت هه‌ست به ماندوێتیش ناكات به‌هۆی كه‌مخه‌ویه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" زه سه‌ن" ی به‌ریتانی له زاری هۆریه‌وه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه به‌هۆی كه‌مخه‌ویه‌وه توشی هیچ كاریگه‌ریه‌كی لاوه‌كی نه‌بووه و مێشك و جه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهێناوه كه كه‌مترین كات بخه‌وێت.
ئه‌م گه‌نجه ژاپۆنیه باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر شه‌و و ڕۆژێك 8 كاتژمێر بخه‌وێت ئه‌وه ڕۆژه‌كه‌ی كورت ده‌بێته‌وه بۆ ته‌نها 16 كاتژمێر و ئه‌م كاته‌ش به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌بێت و كاره‌كانی بكات و ته‌ندروستی زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.