به‌وێنه.. ویستی ماسولكه‌كانی جوان ده‌ركه‌وێت تا ئێستاش باجه‌كه‌ی ده‌دات
ڕاچڵه‌كین- چراخان
بۆبای سه‌ربازی پێشوو بووه له تیمی كیریل تیریشین و ته‌مه‌نی 25 ساڵه، له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌رزی بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی به‌كارهێناوه به‌ڵام ئێستا به ده‌ست ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌ناڵێنێت و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست بووه.
دوای ئه‌وه‌ی دوو تۆپه‌ڵی ڤازلینی ڕه‌ق بوو له‌سه‌ر ماسولكه‌كانی قۆڵی ئه‌م گه‌نجه دروست بووه به‌هۆیه‌وه توانای به‌كارهێنانی قۆڵی نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ش دوو جار نه‌شته‌رگه‌ری كراوه و پارچه‌یه‌ك له ماسولكه‌ی قۆڵی لابراوه، مانه‌وه‌ی ئه‌م مادده ژه‌هراویه له له‌شدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌گه‌ری هه‌یه كار له گورچیله‌كان بكات و ببێته هۆی مردنی.
پێشتر دووجار نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه و بۆبای چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه نه‌شته‌رگه‌ری سێهه‌می بۆ بكرێت و ترسی هه‌یه كه نازانێت ئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت.
ئه‌م گه‌نجه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه له 20 ساڵی ته‌مه‌نیدا بووه كه ئه‌م كاره‌ی كردوه و خۆی به بێ مێشك وه‌سف ده‌كات كه له‌و كاته‌دا ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌ر خۆی كردووه.