بابه‌تێكی گرنگ له‌سه‌ر ڤاكسینی فایزه‌ر
ڕاچڵه‌كین- چراخان
هه‌ردوو كۆمپانیای" فایزه‌ر- بایۆنتیك" بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی فایزه‌ر دژه ڤایرۆسی كۆڤید-19 ئاشكرای كردوه كه ده‌رئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌لماندویانه ده‌كرێت ڤاكسینی فایزه‌ر بۆ منداڵانی نێوان 5-11 ساڵ به‌كاربهێندرێت و به نزیكترین كات مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌ته وه‌رده‌گرن.
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه بۆ منداڵان له ته‌مه‌نی 5-11 ساڵدا هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان 16-25 ساڵه به‌رگری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكردوه.
ئه‌لبێرت بۆرلا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فایزه‌ر له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ ڕۆژنامه‌كان وتویه‌تی" ڕێژه‌ی توشبوونی منداڵان به كۆڤید له ئه‌مه‌ریكا بۆ %240 به‌رز بۆته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردوه كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه منداڵان ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێبدرێت."