دەروون نەخۆش یان نەخۆشی دەروونی؟
ڕاچڵهكین-
لە ڕووی زمانەوانییەوە دەكرێـت ئەم وشانە یەك شت بن، بەڵام ئەوە گرنگە چۆن بەكاردێن، و بە چی مانایەك بەكار دێت؟
بهگشتی وشهی دەروون نەخۆش وەك سوكایەتی و ئیهانەكردن و تانە بەكار دەهێندرێت، ئەو مانایە نادات كەسەكە نەخۆشیی دەروونی هەیە.
هەروەها، دەروون نەخۆش دەكرێت مانای ئەوە بدات كە لۆمەی ئەو كەسە پێی دەوترێت دەكات، و وا دەری دەخات خۆی بەرپرسە لە حاڵەتەكەی. لە كاتێكدا، كەس بە هەڵبژرادەی خۆی تووشی نەخۆشیی دەروونی نابێت.
تەنانەت، بەكارهێنانی خودی نەخۆشی دەروونی قسەی لەسەرە، لە ڕاستیدا وا باشترە بوترێت كەسێك كە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە.
دەروون نەخۆش لۆمە و حكومدان وەسفكردنێكی نەرێنی كەسەكەیە. نەخۆشی دەروونی، واتە كەسەكە تووشی حاڵەتێك بووە و پێویستی بە چارەسەرە.
دیاری سابیر - یاریدەدەری چارەسەركاری دەروونی