هه‌واڵێكی خۆش له‌باره‌ی كۆرۆناوه
ڕاچڵه‌كین- چراخان
داهێنه‌ری ڤاكسینی ئۆكسفۆرد دژه كۆڤید-19 ئاشكرای كردوه كه به‌م نزیكانه ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی په‌تای زستانه‌ی لێدێت، به‌ڵام ڕه‌نگه پێویست بكات ساڵانه هاوڵاتیان ڤاكسین به‌كاربهێنن.
ساره گێلبرت ئاشكرای كردوه كه به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی ئه‌و كۆڤید-19 چیتر ناگۆڕێت بۆ جۆرێكی زۆر مه‌ترسیدار و وه‌ك هه‌ر ڤایرۆسێكی دیكه‌ی لێدێت كه له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا له‌گه‌ڵیان ده‌ژین.
ئه‌م خانمه پسپۆڕه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له ئێستادا مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ چوار جۆری ڤایرۆس به به‌رده‌وامی ده‌ژی و ته‌نانه‌ت بیریشی لێ ناكه‌ینه‌وه، به‌م دواییانه ڤایرۆسی Sars-CoV-2 ده‌بێته یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵه ڤایرۆسه و ته‌نها بابه‌ته‌كه پێویستی به كات هه‌یه.