بۆچی خانمان دوای جیابوونه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌كی ئازار به‌خش ده‌گه‌شێنه‌وه؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان
ئاشكرایه خانمان دوای جیابوونه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌ك كه به‌رده‌وام له ئازاردابوون تیایدا گۆڕانكاری ئه‌رێنیان به‌سه‌ردا دێت و ده‌گه‌شێنه‌وه و به‌شێك له‌وان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جوانتر و گه‌شاوه‌تر له پێشتر ده‌ربكه‌ون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر هه‌زار ئافره‌ت ئه‌نجامدراوه و كۆمپانیای Forza تایبه‌ت به ڕێجیم سه‌رپه‌رشتیاری كردوه تیایدا هاتووه كه خانمان دوای دوور كه‌وتنه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌كی ژه‌هراوی %77ی خانمان زۆر جوانتر و سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌مه‌ش دیارترین هۆكاره‌كانیه‌تی:
1-متمانه‌یان به‌خۆیان زۆر ده‌بێت:
له په‌یوه‌ندی ژه‌هراویدا كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌وڵده‌دات له نرخ و به‌های ئافره‌ته‌كه كه‌مبكاته‌وه و به‌هۆیه‌وه متمانه به‌خۆبوونی كه‌مده‌بێته‌وه به‌ڵام به دوور كه‌وتنه‌وه له‌م كه‌سه ئافره‌ته‌كه دوباره هێز و متمانه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
2- بیر له هه‌نگاوی داهاتوو ده‌كه‌نه‌وه:
خانمان له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا زۆر هه‌ستیارن و كاتی زیاتریان ده‌وێت بۆ چاكبوونه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌ك كه تیایدا تێك‌شكاون به‌ڵام هه‌ر زوو كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌نگاوه‌كانیان بۆ دوای ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه چۆن بێت و بۆ ئه‌وه‌ش ته‌ركیزی ته‌واو ده‌خه‌نه سه‌ر گرنگیدان به‌خۆیان زیاتر له پێشتر.
3- شوێنێك بۆ دڵه‌ڕاوكێ نامێنێت:
به‌ته‌نها كاری ناوماڵ نابێته هۆی قورسی له‌سه‌ر جه‌سته به‌ڵكو دڵه‌ڕاوكێش زیاد ده‌كات، له‌كاتی جیابوونه‌وه له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری ناته‌ندروست چیتر خانمان ئه‌و ئه‌ركه زۆره له‌سه‌رشانیان نامێنێت.
4- هه‌ندێكجار له‌خۆڕازی بوونی ئافره‌ت هۆكاره:
ڕازی بوونی خانمان له خوودی خۆیان واده‌كات چیتر خه‌م نه‌خۆن و تێك نه‌شكێن و خه‌مبار نه‌بن و ته‌نها خۆیان یه‌كه‌م و كۆتایی بن بۆ گرنگی پێدان.
5-گرفته ده‌رونییه‌كان كه‌متر ده‌بنه‌وه:
ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندیه‌ك ناجێگیر بێت ئه‌وه كۆتاییه‌كه‌ی جیابوونه‌وه ده‌بێت، له هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی ناجێگیردا مرۆڤ هه‌ست به نائارامی باری ده‌رونی ده‌كات، به‌ڵام دوای جیابوونه‌وه ئه‌م گرفت و قورساییه له‌سه‌ر ده‌رون كه‌مده‌بێته‌وه ولاده‌چێت.