به‌وێنه.. كابان نوێترین وێنه‌ی خۆی دوای ئه‌و ڕووداوه بڵاوكرده‌وه كه به‌سه‌ریهات
ڕاچڵه‌كین-
خانمه پێشكه‌شكار و ئه‌كته‌ر" كابان" نوێترین وێنه‌ی خۆی له ستۆری هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه و سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه هه‌واڵیان پرسیوه.
كابان چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و باس له‌وه ده‌كرا كه دۆخی ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره، و بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی فۆڵۆوه‌ره‌كانی له دۆخی ته‌ندروستی خۆی نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه.
ئه‌م خانمه له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی سوپاسگوزاری خۆی بۆ خودا ده‌ربڕیوه كه هێشتا له ژیاندا ماوه و سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه هه‌واڵی ته‌ندروستیان پرسیوه و خه‌مخۆری بوون.
ئه‌م خانمه له درامای كوردی" به‌خته باران" به‌شداری كردوه و له ئێستادا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناسراوه.