كوڕه گۆرانیبێژ ته‌مه‌ن ده‌ستگیر كراوه؟
ڕاچڵه‌كین-
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا وێنه‌یه‌كی كوڕه گۆرانیبێژ "ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د " له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه كه تیایدا به‌جلوبه‌رگی زیندانه‌وه ده‌ركه‌وتووه و ئه‌مه وایكرد زۆرینه پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن بۆچی به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وتووه!.
وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پرسیاری هه‌واداره‌كانی، ته‌مه‌ن ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی به‌و ستایله نوێترین به‌رهه‌میه‌تی به‌ناوی" چاو ڕه‌ش" و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه كردوه كه چاویان ڕه‌شه.
ته‌مه‌ن خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و له ئێستادا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه.