گۆشتی سه‌گ.. ژه‌مه تایبه‌ته‌كه‌ی دانیشتوانی كۆریای باشوور هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره
ڕاچڵه‌كین-
نزیكه‌ی 50 ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێشوازیان له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باشوور" مۆن جی" كردوه كه داوا ده‌كات چیتر گۆشتی سه‌گ بۆ خواردن به‌كارنه‌هێندرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی" یونهاب" ئاشكرای كردوه كه نزیكه‌ی 50 ڕێكخراو پێشوازیان له بڕیاری ڕێگری كردن له به‌كارهێنانی گۆشتی سه‌گ بۆ خواردن كردوه و ئه‌م بابه‌ته‌ش قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و مه‌به‌ست لێی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌یه له مافی ئاژه‌ڵان.
كۆمه‌ڵه‌ی كۆری بۆ پاراستنی مافی ئاژه‌ڵان له‌گه‌ڵ 44 كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی دیكه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له سیۆل پێشوازیان له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر زوو ئه‌م بڕیاره ئه‌نجامی هه‌بێت و چیتر ڕێگا به هاوڵاتیان نه‌درێت گۆشتی سه‌گ بخۆن.