پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن خانمان ئه‌م زانیاریانه‌یان له‌باره‌وه بزانن
ڕاچڵه‌كین-
له په‌یوه‌ندی نێوان پیاوان و خانمان زۆر گرنگه هه‌ردوولا زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوای هاوسه‌رگیری گرفت و كێشه نه‌كه‌وێته نێوانیان و پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن خانمان ئه‌م زانیاریانه له‌باره‌یانه‌وه بزانن.
1- پیاوان هه‌ست به خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی ڕێزیان لێ بگیرێت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یانه‌وه، ئه‌م بابه‌ته پیاوان زۆر دڵخۆش ده‌كات.
2-پیاوان ناوبه‌ناو پێویستیان به‌وه هه‌یه به ته‌نها بمێننه‌وه و ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئافره‌ت له‌م دۆخه‌دا واتێنه‌گات كه مێرده‌كه‌ی چیتر خۆشی ناوێت و هه‌ردوولا باشتر وایه پانتای ئازادی خۆیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كات له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سوكاریان به‌سه‌ر ببه‌ن.
3- پیاوان به‌رده‌وام ترسیان له‌وه هه‌یه كه‌موكورت بن له ڕۆڵیان وه‌ك پیاوێك له ماڵ و وه‌ك مێردێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یان.
4-پیاوان له ناخیاندا هه‌ڵگری بارێكی گرانی ژیانن، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خێزان ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان.
5-پیاوان زیاتر سێكسیان ده‌وێت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه پیاو ده‌یه‌وێت كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته به‌سه‌ر ببات كه خۆشی ده‌وێت و هه‌ست بكات كه په‌سه‌نده لای هاوسه‌ره‌كه‌ی.
6- په‌یوه‌ندی سێكسی لای پیاو ماناكه‌ی زیاتره له په‌یوه‌ندی سێكسی، كاتێك ئافره‌ت متمانه‌ی ئه‌وه بدات به هاوسه‌ره‌كه‌ی كه بژارده‌ی ئه‌وه و به‌مه‌ش په‌یوه‌ندی سێكسی نێوانیان پته‌وتر ده‌بێت.
7- زۆرینه‌ی پیاوان ناتوانن چاویان بگرن له‌به‌رامبه‌ر ته‌ماشاكردنی ئافره‌تی دیكه جگه له هاوسه‌ره‌كه‌یان.
8- ئاره‌زووی ڕۆمانسیه‌ت ده‌كه‌ن به‌ڵام قورسه به‌لایانه‌وه ده‌ربڕینی ئه‌م هه‌سته و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ڕۆمانسین.
9- پیاوان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان گرنگی به جوانی و پاك‌و خاوێنی خۆیان بده‌ن.
10- پیاو ده‌یه‌وێت ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی هه‌یه‌تی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی چه‌نده به‌ڵام بێ توانان له ده‌ربڕینی ئه‌م هه‌سته.