راچڵەكین –
لە ئیتاڵیا، فڕۆكەیەك دوای ماوەیەكی كورت لە ھەڵسانی، كەوتەخوارەوەو تێكشكا، بەو هۆیەشەوە ھەشت سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی ھەواڵی ئیتاڵیا (ANSA) بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی تایبەتی بچووك، دوای ھەڵسانی لە فڕۆكەخانەی لیناتی رۆماوە بۆ شاری ئۆلبیا لە دوورگەی ساردینا، ب ھۆكارێكی نەزانراوەوە كەوتە خوارەوەو لە ئەنجامدا ھەشت سەرنشینی فڕۆكەكە، كە یەكێكیان منداڵە، گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ئاژانسەكە، گومان دەكرێت فڕۆكەكە لە نزیك ناوچەی سان دۆناتۆ-ی سەر بە شاری میلان كەوتووەتە سەر باڵەخانەیەكی تەواو نەكراو كە وەكو گەراجی ئۆتۆمبیل بەكارهاتووە.
ئەوەش ئاشكرا كرا، كە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە تەقینەوەیەكی بەھێزی لە ناوچەكە لێكەوتووەتەوەو زیانێكی زۆریشی بە باڵەخانەكەو چەند ئۆتۆمبیلێك گەیاندووە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوەش رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراون.