5 زمانی جه‌سته‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆشی ده‌وێیت

ستایل

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 531

5 زمانی جه‌سته‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆشی ده‌وێیت

ڕاچڵه‌كین-


زمانی جه‌سته‌ پێش زمانی قسه‌كردن ڕاستیه‌كان ئاشكرا ده‌كات، پسپۆڕانی ئه‌م بواره‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ 5 ڕاستی زمانی جه‌سته‌ ده‌یسه‌لمێنێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆشی ده‌وێیت بێ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نها وشه‌یه‌كیش بڵێت.

1-چاوه‌كانی ئاشكرای ده‌كات:
ئه‌گه‌ر به‌ قوڵی ته‌ماشات ده‌كات و گلێنه‌ی چاوه‌كانی له‌گه‌ڵ بینینی تۆ فراوان ده‌بێت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ عاشقته‌ و خۆشی ده‌وێیت و ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ ته‌ماشات نه‌كات ئه‌وه‌ نایه‌وێیت.

2- ئه‌و كاته‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ داده‌نیشن ئاڕاسته‌ی‌ ملی به‌لایه‌كدا لار ده‌كاته‌وه‌:
یه‌كێك له‌و ئاماژانه‌ی‌ كه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌دات له‌گه‌ڵتا هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتێك به‌یه‌كه‌وه‌ داده‌نیشن ملی به‌ لای ڕاست یان چه‌پ كه‌مێك لار ده‌كاته‌وه‌.

3- ده‌ستی ده‌خاته‌ ژێر چه‌ناگه‌ی‌:
بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر سه‌رنجت ڕابكێشێت و ته‌ركیز له‌سه‌ر ڕوخساری بكه‌یت ئه‌م ڕه‌فتاره‌ ده‌نوێنێت.

4-ئاڕاسته‌ی‌ پێكانی:
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ خۆشه‌ویستی ئاشكرا ده‌كات و مرۆڤ ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بكات ئاڕاسته‌ی‌ دانیشتن و دانانی پێكانی مرۆڤه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تۆ دانیشت و ئاڕاسته‌ی‌ پێكانی به‌ره‌و ڕووی ده‌رگای شوێنه‌كه‌ بوو ئه‌وه‌ مانای وایه‌ گرنگ نیت بۆی، ئه‌گه‌ر به‌ ئاڕاسته‌ی‌ تۆ دانیشت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ خۆشی ده‌وێیت.

5-ده‌یه‌وێت بتپارێزێت:
ئه‌وه‌ی‌ خۆشی ده‌وێیت ده‌یه‌وێت بتپارێزێت له‌ هه‌ر بابه‌تێكی زیان به‌خش كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ئێوه‌دا بوونی هه‌بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن