ئەمریكا ژمارەی كڵاوە ئەتۆمییەكانی ئاشكرا دەكات

جیهان

06/10/2021     ژمارەی بینراو 372

راچڵەكین –

ئیدارەی ئەمریكا ژمارەی كڵاوە ئەتۆمییەكانی بۆ رای گشتی جیهان ئاشكرا دەكات و ئیدارەی نیشتمانیی بۆ ئاسایشی ئەتۆمی ئەو وڵاتە دەڵێت: لەئێستادا خاوەنی سێ هەزارو 750 كڵاوەی ئەتۆمین.

ئیدارەی نیشتمانیی بۆ ئاسایشی ئەتۆمی ئەمریكا (NNSA)، لە راپۆرتێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە وڵاتەكەی لە مانگی ئەیلولی 2020 دا، بووەتە خاوەنی سێ هەزار و 750 كڵاوەی ئەتۆمی جەنگیی.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە ئەم یەدەگانە كڵاوەی چالاك و ناچالاكیش لەخۆدەگرن، ئەوەش وەبیرهێندراوەتەوە كە ئەمریكا لە ژمارەی یەدەگی ئەتۆمیدا لە كۆتایی ساڵی 1967، گەیشتووەتە لووتكە و لەو ساڵەدا ژمارەی كڵاوەكان 31 هەزار و 255 كڵاوەی ئەتۆمی بووە.

ئاشكراكردنی چەكە ئەتۆمییەكانی ئەمریكا لەلایەن ئیدارەی جۆبایدن، پێچەوانەی سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتەیە، كە ناوبراو لەساڵی 2018 داوایەكی فێدراسیۆنی زانایانی ئەمریكای رەتكردەوە، كە داوایان لێی كردبوو تا كۆتایی ماوەی دەسەڵاتەكەی، یەدەگە ئەتۆمییەكانی ئەمریكا ئاشكرا بكات، بەڵام ترەمپ ئەم داوایەی رەتكردەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن