بنەماڵەی سەرۆك عەشیرەتێكی گەورەی كورد هاتنە ناو ریزەكانی یەكێتی

کوردستان

07/10/2021     ژمارەی بینراو 2184

راچڵەكین –

ئەمڕۆ لەسەر داوا و راسپاردەی شێخ هەركی جەوهەر ئاغا، نوێنەری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لە موسڵ، بنەماڵەی شێخ فەیسەڵ ئاغای گەرگەری، سەرۆكی عەشیرەتی گەرگەری، هاتنەناو ریزەكانی یەكێتی.

لە دیدارێكدا، شێخ هەركی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی و گەیاندنی سڵاوی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان، رایگەیاند: ئیتر دیوەخانی ئاغای گەرگەرییەكان دیوەخانی سەرۆك مام جەلالە لە زومارو ناوچەكە.
 
لای خۆیەوە شێخ فواز شێخ فەیسەڵ ئاغا، كوڕی سەرۆكی عەشیرەتی گەرگەری رایگەیاند، خۆشحاڵ و شەرەفمەندن لەناو ریزەكانی یەكێتی كاربكەن و سوپاسی شێخ هەركی جەوهەر ئاغای كرد بۆ ئەو سەردان و متمانەیە.

وتیشی: وەكو گەرگەرییەكان بە هەموو شێوەیەك پشتگیری كاندیدی لیستی هاوپەیمانی كوردستان (عزیزە عبدالعزیز كامل) كاندیدی ژمارە (31) لە بازنەی (4)ی نەینەوا دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن