كارمه‌نده‌كانی ناسا
ڕاچڵه‌كین-
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی"ئه‌میس" سه‌ر به ناسا له كالیفۆرنیا ئێواره‌ی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه ئاشكرای كرد داوای له فه‌رمانبه‌ره‌كانی كردوه بچنه ماڵه‌وه كاره‌كانیان بكه‌ن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و توشبوونی یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانیان.
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌میس كه له كالیفۆرنیایه و یه‌كێكه له دیارترین 10 سه‌نته‌ره‌كانی سه‌ر به ناسا بۆ توێژینه‌وه له بواری فڕۆكه‌وانی و ته‌كنه‌لۆجیا بۆ زانست و دۆزینه‌وه نوێكان.
له ئێستادا ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كالیفۆرنیا گه‌یشتۆته 114 كه‌س له‌ناویاندا دووان له‌و گه‌شتیارانه هه‌ن كه له‌سه‌ر كه‌شتی " Grand Princess " توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.