سەرۆكوەزیرانی نەمسا دەستی لە كار كێشایەوە

جیهان

09/10/2021     ژمارەی بینراو 238

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی نەمسا، بەهۆی ئەوەی لێكۆڵینەوە لە دژی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكانی "بەرتیلدان، گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات"، دەستیپێكردووە، دەستی لەكار كێشایەوە.

سێباستیان كورز، كە هاوكات سەرۆكی پارتی گەلی نەمسایە كە پارتێكی راستڕەوی ناوەندە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە كرد، پارتی سەوز كە هاوبەشی حكوومەتن لەگەڵ پارتەكەیدا، نایانەوێت درێژە بە هاوپەیمانیی نێوانیان بدەن بەڵام لەپێناو پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دۆخی ئابووریی و جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە نوێیانەی كە دراون، وڵات پێویستی بە سەقامگیرییە.

كورز رایگەیاند، دوای ئەو هەڵوێستە، پارتی سەوز ئاماژەیان بەوە كردووە كە دەیانەوێت لەگەڵ پارتی گەلی نەمسادا كاربكەن و پێشنیازی ئەوەیان كردووە، ئەلێكساندەر شاڵنبێرگ كە لە ئێستادا وەزیری دەرەوەیە ببێتە سەرۆكوەزیران.

سەرۆكوەزیرانی نەمسا باسی لەوەكرد ئەلێكساندەر شاڵنبێرگ كەسایەتییەكی گرنگی گۆڕەپانی سیاسییە و خۆیشی وەك سەرۆكی پارت و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارتی گەلی نەمسا درێژە بە كارەكانی لە پەرلەمان دەدات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن