له‌م كاته‌دا له جوینی بنێشت بوه‌سته
ڕاچڵه‌كین- چراخان
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه كه جوینی بنێشت یارمه‌تی باریكبوونه‌وه‌ی شه‌ویلگه ده‌دات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پسپۆڕان به به‌رده‌وامی ئه‌م بابه‌ته ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه جوینی بنێشت یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی ئاره‌زووی خواردنی هه‌یه و ئاره‌زووكردنی زۆر خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست كه‌مده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵیدا چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌یه كه واده‌كات جوینی بنێشت كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست بكات، به‌ڵام زۆر جوینی بنێشت شه‌ویلگه ماندوو ده‌كات و كاریگه‌ری درێژخایه‌نی ده‌بێت و هۆكاره بۆ هه‌ستكردن به ئازاری سه‌ر و مل و شه‌ویلگه و به‌هۆیه‌وه ته‌قه ته‌ق له جوڵه‌ی شه‌ویلگه‌یدا دروست ده‌بێت.
سه‌رئێشه یه‌كێكی دیكه‌یه له كاریگه‌ریه‌كانی زۆر جوینی بنێشت به‌تایبه‌ت له منداڵ و هه‌رزه‌كاران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه دوای وه‌ستانی جوینی بنێشت بۆ ماوه‌یه‌ك ئازاره‌كه‌یان كه‌مبۆته‌وه و نه‌ماوه.