3 بیرۆكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شه‌ڕی نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت دوور بیت

ستایل

11/10/2021     ژمارەی بینراو 614

3 بیرۆكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شه‌ڕی نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت دوور بیت


ڕاچڵه‌كین- چراخان 

هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ هاوسه‌رگیریت نه‌كردوه‌ ڕه‌نگه‌ ده‌ربڕینی وشه‌كان زۆر گرنگ و پڕ بایه‌خ نه‌بێت به‌لاته‌وه‌، به‌ڵام دوای هاوسه‌رگیری زۆر گرنگه‌ كه‌ به‌و شێوازه‌ گفتوگۆ و قسه‌ بكه‌یت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌ خۆشه‌ویستی زیاتر بكه‌وێته‌ نێوانتان نه‌ك كێشه‌، ده‌توانیت بۆ ئه‌وه‌ سوود له‌م 3 بیرۆكه‌یه‌ وه‌ربگریت:

1-پێش ئه‌وه‌ی‌ قسه‌ بكه‌یت بیر بكه‌ره‌وه‌:
پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست بكه‌یت به‌ كردنه‌وه‌ی‌ بابه‌تێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بیر له‌و قسانه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ ده‌بێت له‌كاتی گفتوگۆكه‌تاندا وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی باسی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌كانت كۆكراوه‌تر و ڕونتر بن و بگه‌یت به‌و ئامانجه‌ی‌ ده‌ته‌وێت.

2- مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی قسه‌كردنه‌كه‌تان له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نه‌:
پێش ئه‌وه‌ی‌ بیرۆكه‌كانی خۆت باس بكه‌یت ئامانجی قسه‌كردنتان باس بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست و بیركردنه‌وه‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵی بكه‌یته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت ئه‌وه‌ی‌ له‌ ناختدایه‌ باسیبكه‌یت.

3-ڕێز بهێڵنه‌وه‌:
چۆن ئاره‌زوو ده‌كه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕێزت بگرێت له‌ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی به‌تۆ له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆزه‌كانی تۆش به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕێزی لێبگره‌ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ مه‌ده‌ ڕه‌خنه‌ی‌ لێبگریت یان گاڵته‌ی‌ پێبكه‌یت یان داوای ئه‌وه‌ی‌ لێبكه‌یت هۆی بگۆڕێت، هه‌وڵی ته‌واوی خۆت بده‌ كه‌ له‌یه‌كتر بگه‌ن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن