هاوپەیمانی فەتح دوچاری شكستێكی گەورە بووەوە

عێراق

11/10/2021     ژمارەی بینراو 513

راچڵەكین –

هاوپەیمانی فەتج بە سەرۆكایەتی هادی عامری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دوچاری شكستێكی گەورە بووەوەو لەهەردوو پارێزگای كەربەلاو نەجەف هیچ كورسییەكی بەدەستهێناو تەنها لە دوو پارێزگا پێنج كورسی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن، هاوپەیمانی فەتح لەپارێزگاكانی نەجەف، كەربەلا، میسان، موسەنناو واست، هیچ كورسییەكی بەدەستانەهێناوەو سەرجەم كاندیدەكانیشی شكستیان هێناوە، لە بەرامبەردا لەپارێزگای دیوانیەو دوو كورسی و لە دیالەش سێ كورسی مسۆگەر كردووە.

ئەو شكستە چاوەڕواننەكراوەی هاوپەیمانی فەتح كە لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەراندا خاوەنی 48 كورسی بوو، لەكاتێكدایە سەركردەكانی ئەو هاوپەیمانێتییە بەنیازبوون ژمارەی كورسییەكانیان بەرزبكەنەوەو پۆستی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی داهاتووی عیراق مسۆگەر بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن