غالب محەمەد هۆكاری شكستهێنانی لە هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات

کوردستان

11/10/2021     ژمارەی بینراو 1186

راچڵەكین –

غالب محەمەد كاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەران، هۆكاری دەرنەچوونی لە هەڵبژاردن ئاشكرا دەكات و رەخنەش لە هاووڵاتیان دەگرێت كە بڕوایان بەكاری پەرلەمانی نەماوە، دەشڵێت: لەپێناو مافی ڕەوای هاوڵاتیان ڕووبەڕووی مەرگ بومەوەو هیچ شتێك نەبووە هۆكاری كڕینی ویژدانم و لەگەڵ خەڵكدا مامەوە.

ئەو كاندیدە دەرنەچووەی هەڵبژاردن لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ 11-10-2021 دوای دەركەوتنی ئەنجامە بەراییە فەرمییەكان بڵاویكردەوە، وێڕای سوپاسكردنی ئەو كەسانەی كە پشتیوانی بوون، راشیگەیاندووە، دەمزانی لەمەپەری زۆر دەخرێتە ڕێگەكەم.

دەقی پەیامەكە:

بەناوی خوای گەورە

پاش دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كە بەندە یەكێك بوم لەكاندیدەكان و دەنگی پێویستم نەهێنا بۆ دەرچون.

سوپاسی یەك بەیەكی ئەو بەڕێزانە ئەكەم كە پشتیوانم بون، سوپاسی پێشمەرگەو سەرجەم هێزە ئەمنیەكان دەكەم،  لەماوەی رابردودا لەپێناو مافی ڕەوای هاوڵاتیان ڕوو بەڕووی  مەرگ بومەوە، هەر كارێكم كردبێ لەپێناو میللەتدا بووە و شانازی پێوە ئەكەم، سەربەرزم كە هەمیشە پشتم لە دەسڵات و ڕووم لە خەڵك بووە، هیچ شتێك نەبووە هۆكاری كڕینی ویژدانم و لەگەڵ خەڵكدا مامەوە.

سەرەڕای تێبینییەكان لەسەر ژماردنی دەنگەكانم، بەڵام ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان كە ڕەنگە بڕوایان بەكاری پەرلەمانی نەمابێت، هۆكارێكی تر بوو بۆ دەرنەچوونمان، من بە شانازییەوە لەناوچەكەی خۆم، خۆم كاندید كرد كە دەمزانیش لەمەپەری زۆر دەخرێتە ڕێگەكەم.
هەروها سوپاسی گەرمی ئەو گروپە كوڕو كچە خوێن گەرمانە دەكەم كە ماندونەناسانە هەوڵیاندا بۆ سەركەوتنمان و شانازییان پێوەدەكەم، سەبەرزم كە هاوڕێ و هاوڕێگەم بوون.

سەركەوتن بۆ حەق و ڕاستی

د. غالب محەمەد عەلی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن