كوڕێكی سوڵتان هاشم كورسییەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بردەوە

عێراق

12/10/2021     ژمارەی بینراو 415

راچڵەكین-

كوڕێكی سوڵتان هاشم، وەزیری بەرگری لە رژێمی بەعسی رووخاو، لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا كورسییەكی بردەوە.

خالد سوڵتان هاشم كەلەسنووری پارێزگای نەینەوا خۆی كاندید كردبوو، لەهەڵبژاردنەكاندا 4 هەزارو 17 دەنگی بەدەستهێناوە، بەو ئەنجامەش كورسییەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی مسۆگەر كردووە.

بەو شێوەیە خالد سوڵتان هاشم، كوڕی یەكەم بەرپرسی دیاری رژێمی سەدەم حسێن-ە، دەچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەدوای رووخانی ئەو رژێمە لە 2003 وە.

سوڵتان هاشم لەسەردەمی رژێمی بەعسدا گەلێك پۆستی لەئەستۆ گرت لەوانەش ، پارێزگاری نەینەوا، سەرۆكی ئەركانی سوپای عیراق و دواتر وەزیری بەرگری لەنێوان ساڵانی 1996-2003.

لەهەمان ساڵدا ( سوڵتان هاشم) دەستگیركراو بە تاوانی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی دژی گەلی كورد،  سزای لەسێدارەكانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام سزاكەی جێبەجێ نەكراوە لەزیندان مایەوە تا لەساڵی 2020 دا  لەیەكێك لەگرتووخانەكانی پارێزگای زیقار كۆچی دوایی كرد.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن